بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە پارکەکان

بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕیکدەخات لە پارکی تەمای دیاربەکر بەرنامەی ڕێکخست.
دوای هاتنی وەرزی هاوین، بزووتنەوەکە بۆ زیندووکردنەوەی کۆمەڵگا و گەنجایەتی لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئیفسادکردن دەستی بە ڕێکخستنی چالاکییەکانی لە پارکەکان کرد.
بەرنامەکە بە تەوەری "قورئان و غەززە" لە پارکی تەما لە ناوچەی کایاپناری شاری دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر جەنگیز ئایدن لێکۆلینەر ژیانی پێغەمبەر وتارێک لەبارەی کۆمەڵکوژی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و تێکۆشانی لە بەرامبەر داگیرکەری وتارێکی پێشکەش و باس لە ئەرکی ئوممەت لەم قۆناغەدا کرد.
دواتر سرودەکان لەبارەی غەززە پێشکەش کران.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوە دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هۆدی گورکان تەمەن ١٣١ کە لە شارۆچکەی وێرانشاری پارێزگای ڕحا دەژیا گیانی لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لە دیاربەکر کە بۆ کوژاندنی ئاگر دەچوو وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
شەهید ساجید پیشگین سکرتێری مەڵبەندی پارێزگای ئەدەنەی هودا پار لە دووەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە ئەدەنە یاد کرا.